کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هۆشداری ناوه‌نده‌ درمانییه‌كانی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای “وه‌با”

به‌ پێی ڕاپۆرتی میدیای كوردستان ٢٤، به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی پارێزگای سلێمانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ٥٦ كه‌س به‌هۆی په‌تای “وه‌با”وه‌ له‌ نه‌وخۆشخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌سته‌ریكراون و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌ زیادبووندایه‌.

به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای “وه‌با” هۆشداری ده‌ده‌نه‌ خه‌ڵك و ده‌ڵێن: تێستی تاقیكردنه‌وه‌ی نێوه‌ی تووشبووان له‌ تاقیگه‌كانی به‌غدا پشتڕاست كراونه‌ته‌وه‌. پارێزگاری سلێمانیش له‌و باره‌وه‌ وتی: ئه‌و په‌تایه‌ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداره‌ كه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری بۆ نه‌كرێت،‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا مرۆڤ ده‌كوژێت بۆیه‌ له‌ هه‌موو هاووڵاتییان داواكارین ڕێكاره‌ بێهداشتییه‌كان بگرنه‌به‌ر.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی دوو گیانبه‌ختكردووی شاری سنه‌

-

گوڵبارانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی شاری بۆكان له‌لایه‌ن ژنانی شۆڕشگێڕه‌وه‌

-

نادیاری چاره‌نووسی “هێمن حه‌ففار موسته‌فایی” له‌ زیندانی شاری سنه‌

-

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ كامیۆندارانی مانگرتووی پاوه‌

-

ناڕه‌زایه‌تی مامۆستایانی وانەبێژی سنوری چەمچەماڵ

-

ده‌ستپێكی مانگرتنی سه‌ر‌انسه‌ری له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-