کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هۆشداری لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندرووستی “عه‌باس واحدیان شاهڕوودی”

هۆشداری لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندرووستی عه‌باس

ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌شه‌مه‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای هۆشداری سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندرووستی “عه‌باس واحدیان شاهڕوودی” له‌زیندانی مه‌شهه‌د، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و به‌ندكراوه‌ بوو.

“عه‌باس واحدیان شاهڕوودی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ٢١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌ و به‌رپرسانی زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د به‌رده‌وام ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ده‌ده‌ن. ئه‌و به‌ندكراوه‌ تووشی چه‌ند نه‌خۆشی بووه‌، به‌ڵام له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌، دۆخی ته‌ندرووستی عه‌باس ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ڕوو له‌ خراپتر بوونه‌ و ناتوانێت به‌سه‌ر پێوه‌ ڕاوه‌ستێت. ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی ڕابردوو سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه‌ هۆشداری دایه‌ به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی و خوازیاری ئازادی و ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌ ده‌رمانی بوو.