ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی گوڵان نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی سێ به‌ندكراوی په‌روه‌نده‌ی “خانه‌ی ئیسفه‌هان” به ناوه‌كانی “مه‌جید كازمی”، “ساڵح میرهاشمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” نیشان دا و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه‌ی كرد.
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی دا هاتووه كه حوكمی ئێعدامی ئه‌و سێ به‌ندكراوه له‌لایه‌ن دیوانی باڵای ئێرانه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیك دا حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه “مه‌جید كازمی”، “ساڵح میرهاشمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوشتنی سێ به‌سیجی له ڕێكه‌وتی ٢٥ خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ له مه‌یدانی پاراستنی گه‌ڕه‌ك ناسراو به “خانه‌ی ئیسفه‌هان” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.