شۆای هاوئاهه‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی په‌یمانی و ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریان دایه به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه ئه‌گه‌ر كۆتایی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی نه‌هێنێت و ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ئازاد نه‌كات، مانگرتنی گشتی ده‌ست پێده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” هۆشدارێكی گه‌وره بوو بۆ ئێمه و به هێچ شێوه‌یه‌ك نابێت پاساوی بۆ بێنیته‌وه، ئێمه ئه‌وه جه‌نایه‌ته كه ئێش و ئازای پێ گه‌یاندووین به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین. ئێمه پشتیوانی خۆمان له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران ده‌رئه‌بڕین و خۆمان به به‌شێكی ئه‌و كۆمه‌ڵگا ده‌زانین كه ماوه‌ی چوار ده‌یه‌یه ژیان و كه‌رامه‌تی ئینسانیمان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دژه مرۆڤی كۆماری ئیسلامیه‌وه پێشێل ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ دۆخی ژیان گه‌یشتووه‌ته جێگه‌یه‌ك كه هیچ ئه‌منییه‌تێكی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خه‌ڵك نه‌ماوه. له‌كۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كات هاوڕێ له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا مانگرتنی گشتی ده‌ست پێده‌كه‌ین.