ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی وزه‌خانه‌ی سیكڵی ته‌ركیبی سنه له ناڕه‌زایه‌تی به گوشاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و وزه‌خانه‌یه هوشداریان دایه به‌رپرسان كه ئه‌گه‌ر كۆتایی به ئازاره‌كانیان نه‌هێنن مان ده‌گرن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی سه‌نعه‌تی ئه‌و وزه‌خانه‌یه كه‌سێكه به‌ناوی “حه‌یده‌ر عه‌باسی” كه سه‌ر به ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه و كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده سه‌پاندووه و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ناوبراو چه‌ندین كرێكاری به‌بێ هۆكار له سه‌ر كار ده‌ركردووه و به‌رده‌وام كرێكارانی ئه‌و وزه‌خانه‌یه ده‌چه‌وسێنێته‌وه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، “حه‌یده‌ر عه‌باسی” ده‌یه‌وێت له ترسی مانگرتنی گشتی شیفتی كاری كرێكاران كه‌م بكاته‌وه و به‌شێك له كرێكاران به زۆره‌ملێ بۆ وزه‌خانه‌كانی دیكه‌ی ئێران به بیانووی ته‌كمیل كردنی ده‌وره‌ی ئامووزشی بنێرێت. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر گوشاره‌كانی ئه‌و به‌رپرسه به‌رده‌وام بێت ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه و مان ده‌گرن.