کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هۆشداری كانوونی نووسه‌رانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندرووستی مێهدی به‌همه‌ن

هۆشداری كانوونی نووسه‌رانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندرووستی

“مێهدی به‌همه‌ن” نووسه‌ر و نیگاركێشی زیندانی، ڕۆژی ٤ی پووشپه‌ڕ به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام پاش ٢٤ كاتژمێر وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی گه‌ڕێندرایه‌وه‌ زیندان.

“مێهدی به‌همه‌ن” له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌ ساڵی ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه‌. ناوبراو چه‌ند نه‌خۆشی سه‌ختی هه‌یه‌ و مه‌ئموورانی زیندان ناوبراویان له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ئه‌شكه‌نجه و ئازار داوه‌. ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌هۆی بێبه‌ش بوون له‌ ده‌رمان دۆخی ته‌ندرووستی خراپتر بووه‌ و بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌. “مێهدی به‌همه‌ن” ئێستا له‌ به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندان دایه‌ و كانوونی نووسه‌رانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ سازبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ هۆشداری به ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم داوه‌.