كانوونی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سه‌باره‌ت به ئێعدامی “محه‌ممه‌د به‌رووغه‌نی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه هۆشداری دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ناوه‌نده، “محه‌ممه‌د به‌رووغه‌نی” ڕۆژی ڕابردوو ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراوه و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌یه. ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه بۆ ٣٩ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و بڕیاره به‌م زوانه شه‌ش كه‌سیان له سێداره بدرێن.