سه‌دان چالاكی فه‌رهه‌نگی و كرێكاری ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار له به‌یاننامه‌یێكدا هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی دا و ڕایانگه‌یاند كه گیانی “عزیز قاسم زاده” له مه‌ترسی جیدی دایه و خوازیاری پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی یان ئازادی كاتی ئه‌و چالاكه سنفیه بوون.
له به‌یاننامه‌ی ٤٤٤ چالاكی فه‌رهه‌نگی و كرێكاری كه ڕوو له دادستانی پارێزگای گیلان نووسراوه و شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بڵاوی كردۆته‌وه، هاتووه: “به‌پێی بڕیاری پزیشك، “عه‌زیز قاسم زاده” ئه‌بێ بۆ ماوه‌ی دوو حه‌فته له‌ژێر چاودێری پزیشكی بێت و دووباره له تاقیگه ئازمایشی لێ بگرن. به‌هۆی بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چالاكه سنفیه بۆ زیندان، گیانی كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه و داوای ئازادی یان پێدانی مه‌ره‌خسی ده‌رمانی بۆ ده‌كه‌ین. “عه‌زیز قاسم زاده” له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ڕه‌شت به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم و ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ بۆ زیندانی لاكان گوازرایه‌وه.