ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان له وڵامی نوێنه‌ری حیزبی چه‌پگه‌رای ئه‌و وڵاته له پاڕله‌مان ڕایگه‌یاند كه گرووپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له ئاڵمان له‌ژێر هه‌ڕشه‌ی سیخۆڕه‌كانی ئیتلاعاتی ئێران دان و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه.
ده‌وڵه‌تی ئاڵمان به‌بۆنه‌ی نه‌كه‌وتنه مه‌ترسی ڕه‌وه‌ندی توێژینه‌وه‌كان، ورده‌كاری زۆرتری له‌و باره‌وه باس نه‌كردووه به‌ڵام ڕایگه‌یاندووه كه له نێو سیخۆڕه‌كانی ئێران دا هیچ دیپلۆماتێك بوونی نیه و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی دژبه گرووپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن به جیددی له قه‌ڵه‌م ده‌دات. جێگای ئاماژه‌یه كه نوێنه‌ری حیزبی چه‌پی ئاڵمان ڕه‌خنه‌ی توندی له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته گرتووه كه بۆچی هیچ جۆره میكانیسمێكی كارا بۆ پاراستنی ئۆپۆزیسیۆنی ئیرانی نه‌گیراوه‌ته به‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رپرسیارن له ده‌ستبه‌سه‌ركران، ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر به‌ندكراوان و حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر زیندانیان دا ده‌سه‌پێنن به شێوه‌ی شیاو ناچار به وڵامدانه‌وه نه‌كراون. هه‌روها ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی هاتووچۆی ئێران ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌خرێنه ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیان دا هاوكاری بكه‌ن.