ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، داوای له شارۆمه‌ندانی كرد به زووترین كات وڵاتی ئێران به‌جێ بهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه ئاڵمان.
“ئانالێنا بێربووك” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان حه‌وته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه ئاڵمان و یه‌كیه‌تی ئۆرووپا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تی جێگرتنی سپای پاسداران له لیستی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانن. ناوبراو هه‌روه‌ها وتبووی كه به‌سته‌یه‌كی نوێی گه‌مارۆ بۆ كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسان و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ئاماده كراوه و قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ری بۆ كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی ڕژیم داناوه و چیتر هیچ پاسپۆرتێكی دیپلۆماتیك به‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران دا نادرێت.