ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و سەبارەت بە مەترسیی لەسێدارەدانی “ڕەزا (غولامڕەزا) ڕەسایی”، “مەنووچێهر مێهماننەواز”، “مەنسوور ده‌همه‌رده”، “محەممەد قەبادلوو”، “موجاهید (عەباس) کوركور”، هۆشداری داوه‌ته به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی.
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا به‌لانیکەم پێنج کەس لە ئێران لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی”ی‌دا حوکمی ئێعدام‌یان بەسەردا سەپێندراوە و پانزە کەسی دیکەش مەترسیی لە سێدارەدانیان لەسەرە، هه‌روه‌ها هەشت کەسیش بە دوای دادگایی‌کردنی ساختە و بە شێوەیەکی زۆر نادادپەروەرانە لە سێدارە دراون. به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ڕژیم به‌ندكراوانیان لە دادگایی‌کردنی دادپەروەرانە بێبه‌ش و مافی زیندانیه‌كانیان پێشێل كردووە، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك به‌ندكراویان ئەشکەنجە داوه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان، به شێوه‌ی وه‌حشیانه مامه‌ڵه‌یان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی تەنیا لە مانگی نۆڤەمبەردا به‌لانیکەم ١١٥ کەسیان لەسێدارە داوە.