کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

هۆشداریی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوكردنەوەی نامەیەکی کراوە، ڕوو لە سیستەمی قه‌زایی کۆماری ئیسلامی خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی تووماج ساڵحی و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ بوو.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نامه‌كه‌یدا نووسیوه‌: تووماج ساڵحی، ڕه‌پری ناڕازی، لە خاكەلێوەی ئەمساڵدا له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هانه‌وه‌ به‌ بیانووی بەشداریکردن لە بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” و بڵاوکردنی بابه‌تی ڕه‌خنه‌گرانه‌ له‌ په‌یجی ئینستاگرامی،سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە. جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی ئه‌و به‌ندكراوه‌ نادادپه‌روه‌رانه‌ بووه‌ و به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سكاڵاكانی تووماجیان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ڕه‌د كردووه‌. ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ كۆتاییدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی تووماج و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

په‌ره‌سندنی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌ی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی

-

دەرکردنی حوکمی غیابی لەسێدارەدان بۆ زیندانییەکی سیاسیی لە دەرەوەی وڵات

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ هوله‌ند

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو ڕۆژنامه‌وان، خوێندكارێك و چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ ئێران

-

بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رككۆماری له‌لایه‌ن به‌ندكراوانی سیاسی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ زانكۆی زانیاری پزیشكی چابه‌هار

-