به‌دوای كوژرانی ١١ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی له ئه‌نجامی ئۆپڕاسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كان له ئه‌فغانستان، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ئاست ئه‌م كرده‌وه‌یه هوشداری به كاربه‌ده‌ستانی كابۆل دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و تاڵبان بۆ وتووێژ سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتن به ئامانجی كۆتایی هێنان به شه‌ڕی ١٨ ساڵه له ئه‌فغانستان، كوژرانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌م وڵاته هه‌روا ڕووی له په‌ره‌سه‌ندنه. هاوكات سه‌رۆكی گشتیی ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی حهشارهگهیهكی سه‌ر به تاڵبانیان له ویلایه‌تی “پێكیتا” كردووه‌ته ئامانج.