کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هوشداری ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له‌ ڕووباری فۆرات

هوشداری ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌

هوشداری ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌“ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان” سه‌رۆك كۆماری توركییه‌ ھۆشداریدا لەوەی ئەمڕۆ یاخود سبەی وڵاتەکەی ھێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر ڕۆژھەڵاتی ڕوباری فوڕات لە سوورییه‌ دەست پێ بکات.
سەرۆک کۆماری تورکییه‌ ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، لە میانی وتارێکیدا لەبەردەم ئەندامانی پارتەکەی، رایگەیاند، ھەموو ئاگادارییەکیان داوەتە ئەمریکا لەبارەی ھێرشەکانیانەوە و بە دان بەخۆداگرتنی زۆرەوە مامەڵەیان له‌گه‌ڵدا کردوون. راشیگەیاند، پلان و ئامادەکارییەکانیان بۆھێرشکردنە سەر ناوچەکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یەپەگە تەواوبووە، بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا جێبەجێی بکەن. ئەمە لە کاتێکدایە، كه‌ توركییه‌ و ئەمریکا لەسەر  پێکھێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سوورییه‌ ڕێککەوتوون.