ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی له منداڵانی ئێرانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه تا ئێستا ٢٨ منداڵ له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمه‌وه كوژراون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به ئاشكرا ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ له منداڵانی ده‌یه‌ی ٨٠ و ٩٠ ده‌كه‌ن له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراندا توندووتیژیان له‌گه‌ڵ ئه‌نوێنن. هه‌روه‌ها ئاماژه به كه‌ڵك وه‌رگرتنی ڕژیم له منداڵانی سه‌رباز له سه‌ركوتی ناڕازیاندا كردووه و هوشداریان داوه‌ته ده‌وڵه‌ت و داوایان كردووه كه به زووترین كات كۆتایی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی بێنێت.