رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، بەمزوانە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا کۆنتڕۆڵ ناکرێت و لەبارەی کەمکردنەوەی رێکارە تەندروستییەکان لە چەند وڵاتێک هۆشداریدا.
بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ژێنێڤ ئاماژەی بەوەکرد، لەبهرامبهرمان دا ڕێگایەکی دوور هەیە تا دەگەینە قۆناغی کۆنتڕۆڵکردنی ویرووسی کۆرۆنا و تەندروستی جیهانیش نیگەرانە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان لە ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ئۆرووپا و ئەمریکای ناوەڕاست و چەند وڵاتێکی ئاسیا. راشیگەیاند، “تەندروستی جیهانی ناتوانێت هیچ وڵاتێک ناچاربکات بۆ جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکانی خۆپارێزی لە ویرووسی کۆرۆنا، بەڵام پێویستە گوێ لە هۆشدارییەکانی ڕێکخراوەکە بگرن کە سەبارەت بە مەترسییەکانی کۆرۆناوە بە جیهانی دەگەیەنێت. ئەمە لەکاتێکدایە، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا، سێ ملیۆن و ٦٥ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و تا ئێستا زیاتر لە ٢١١ هەزار کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، بەشێک لە وڵاتانی جیهانیش ڕێکارە تەندروستییەکانی خۆپارێزییان کەمکردووەتەوە بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی حاڵەتەکان لەو وڵاتانەدا و لەپێناو پاراستنی ئابووری وڵاتەکانیان.