کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

هه‌ڵوێستی ڕوسیه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌توومی ئێران

سه شنبه – ۱۸ تیر – ۱۳۹۸ , 09 – 07 – 2019

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیه‌ ڕایگەیاند، چاوەڕوانی ئەوەن زانیاریی فەرمییان لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمەوە پێبگات، سه‌باره‌ت به‌ تێپەڕاندنی بڕی دیاریکراوی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەلایەن ئێرانەوە، جەختی لەوەش کردووەتەوە، مانەوەی رێککەوتننامەکە پەیوەستە بە پابەندبوونی سەرجەم لایەنەکان.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیه‌ ئاماژەی بەوەش کردووە، هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەو هۆشدارییانە کردووە کە بەرپرسانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێژه‌ی دیاریكراوی یۆرانیۆمی پیتێنراوەوە دەیدەن. ڕاشیگەیاندووە، دڵنیان له‌ درێژه‌دان به‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، ئه‌گه‌ر بێتو سه‌رجه‌م لایەنه‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه‌ به‌رپرسیارێتییه‌كانیان جێبەجێبکەن. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی پوشپه‌ر ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاند، هەنگاوی سێهەمی چالاکییەکانی بریتی لە بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ڕێژەی ٢٠ له‌سه‌د دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕووداوی ته‌قه‌كردن له‌ خوێندنگه‌یه‌كی ئیاله‌تی تگزاس

komalah

ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتییانی كوردستانی له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كرێماڵ له‌ناوچه‌ حاشیه‌نشینه‌كان

komalah

هێرشی چه‌كداری بۆسه‌ر هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی پترۆشیمی دێهلۆڕان

komalah

ڕاگه‌یاندنی دۆخی مه‌ترسیدار به‌هۆی شه‌پۆلی خۆڵبارین له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی شاری مهاباد له‌ ئاست گه‌نده‌ڵیی شاره‌داری ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاووڵاتیی له‌ شاری “سه‌رپولی زه‌هاو”

komalah