دیوانی باڵای ڕژیم حوکمی زیندانی سیاسی كورد بهناوی ”محەممەد مرادی” خەڵکی گوندی ” قەبر حسێن”ی سەر بە شاری پیرانشار، بە هۆی کەمووکوڕی لە لێکۆڵینەوەکان پووچەڵ کردەوه و دۆسیەی ناوبراو بهمهبهستی لێکۆڵینەوەی دووبارە ڕهوانهی دادگای بڕیاردەر كرایهوه.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، دادگای ڕژیم لە مەهاباد ئەو هاوڵاتییەی بە تۆمەتی” محاربە” لە ڕێی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی بە 40 ساڵ زیندانی تەعزیری و دوورخستنەوە بۆ زیندانی ورمێ مەحکووم و ڕۆژی 24ی گوڵان، بۆ بەشی جێبەجێکاری زیندانی شاری “نەغەدە” بانگهێشت و ئهو حوکمەیان بە شێوەیهكی فەرمی پێی ڕاگەیاندبوو. جێگای ئاماژهیه لە ساڵی ١٣٩٨ی ههتاوی، دوو برای محەممەد مرادی بە ناوەکانی”عەبدولڕحمان و سادق مرادی” لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزهچهكدارهكانی ڕژیم لە سنووری “کۆترانی” شاری پیرانشار گیانی خۆیان لە دەست دا.