به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆدی چالاكی ٤ هه‌زار تاكسی فڕۆكه‌خانه‌ی “خۆمه‌ینی” تاران، له ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانانه‌وه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ئه‌و شوفێرانه به‌و شێوه‌یه بێكار كراون.
به وته‌ی یه‌كێك له شۆفێرانی ناڕازی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆدی چالاكی تاكسیه‌كانیان به هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی كۆمیسیۆن له لایه‌ن شیركه‌ته‌كانه‌وه بووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له كاتی ده‌ستپێكی نه‌خۆشی كۆرۆنا و به‌ربه‌سته‌كانی سه‌فه‌ر كردنه‌وه، شۆفێره‌كانی تاكسی له‌گه‌ڵ كه‌م بوونی مووسافیر به‌ڕه‌وڕوو بوون. به وته‌ی ناوبراو، شۆفێرانی تاكسی ئیجبار كراون كه گه‌ر سرویسیانیش نه‌بێت حه‌قی ١٥ له سه‌دی كۆمیسیۆن په‌رداخت بكه‌ن.