به دوای بڕیاری دادگای باڵای له‌هستان و ده‌نگ دان به یاسایه‌ك كه په‌یماننامه‌كانی یه‌كیه‌تی ئۆروپا له‌گه‌ڵ ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاته ناته‌با ده‌زانێت، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمیسیۆنی ئۆروپا هۆشداری دا به ده‌وڵه‌تی له‌هستان و ڕایگه‌یاند: یه‌كیه‌تی ئۆروپا له ته‌واوی ئه‌بزاره‌كانی بۆ به‌رگری له ده‌سه‌ڵاتی یاسایی ئه‌و ئیتحادیه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.
كۆمیسیۆنی ئۆروپا له به‌یاننامه‌یه‌ك دا نیگه‌رانی خۆی له ئاست ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای له‌هستان ده‌بڕی. وڵاتی له‌هستان چه‌ندین ساڵه كه له‌سه‌ر چاكسازی له ده‌زگای دادوه‌ری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بڕۆكسلی پایته‌ختی یه‌كیه‌تی ئۆروپا ناكۆكه و یه‌كیه‌تی ئۆروپا حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری له‌هستان به لاوازكردنی یاساكانی دادپه‌روه‌ری تۆمه‌تبار ده‌كات. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه له نوێترین بڕیاری كۆمیسیۆنی ئۆروپا، یاسای ڕاگرتنی یارمه‌تی ماڵی به‌و وڵاتانه‌ی كه چاكسازی له یاساكانی ده‌زگای قه‌زایان ناكه‌ن ڕابگرێت.