کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڵكشانی كێشه‌ی كه‌م بوون و پێسی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌

هه‌ڵكشانی كێشه‌ی كه‌م بوون و پێسی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی شاری سنە رۆژانە بەهۆی نەبوون و پیسبوونی ئاوی خواردنەوە، روو لە کانیاوەکان دەکەن و چەند کاتژمێر بۆ دەستخستنی ئاوی خواردنەوە له‌ ڕیزدا دەوەستن. کێشەی ئاوی خواردنەوەی شاری سنە چەند ساڵە تەنگی بە خەڵکی ئەو شارە هەڵچنیوە و بە گوتەی دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ تا ئێستا به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ هەنگاوێکیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە هه‌ڵنه‌گرتووه‌.

بەرپرسانی پارێزگای سنە پێیانوایە ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە هیچ جۆرە میکرۆبێکی لەخۆ نەگرتووە و هۆکاری پیسبوون و بۆگەنیی ئاوەکە دەگەڕێننەوە بۆ کەمکردنی ئاو بەهۆی وشکەساڵی و زیادبوونی قەوزەی بەنداوی قشڵاق، کە ئاوی خواردنەوەی شارەکە لەو بەنداوەوە دەگوازرێتەوە بۆ خەڵک. به‌ وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی شاری سنه‌، چه‌ند ساڵه‌ به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی گوازتنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی “ئازاد” بۆ پاڵاوگه‌كانی ئه‌و شاره‌، كێشه‌ی كه‌می و پیسی ئاو چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام به‌ دوای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند ساڵ به‌ بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی‌ هێشتا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جی نه‌كردووه‌.