له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له چوارچێوه‌ی فستیڤاڵێك كه له لایه‌ن “یونسكۆوه” به‌ڕێوه ده‌چێت، شاری سنه وه‌ك حهوتهمین پایته‌ختی كتێبی ئێران هه‌ڵبژێردرا، پایته‌ختی كتێب نازناوێكی كولتووریه كه له ساڵی ٢٠٠١ی زایینی له‌لایه‌ن “یونسكۆ” بونیاد نراوه و له‌و چوارچێوه‌دا ساڵانه به به‌شێك له شاره‌كانی دونیا نازناوی پایته‌ختی كتێب ده‌به‌خشێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌موو ساڵێك ئه‌و شارانه‌ی كه خوازیاری وه‌رگرتنی ئه‌و نازناوه‌ن، به‌رنامه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش به داوه‌رانی ئه‌و فستیڤاڵه ده‌كه‌ن و له كۆتاییدا چه‌ند شارێك وه‌كوو پایته‌ختی كتێب له وڵاته‌كانی جێهانی هه‌ڵده‌بژێرن. شایانی باسه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو هه‌ریه‌كه له شاره‌كانی ئه‌هواز، نه‌یشابور، بوشێهر، كاشان، یه‌زد، شیراز و سنه، حه‌وت شاری ئێرانن كه هه‌تا ئێستا توانیویانه نازناوی پایته‌ختی كتێب له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌ده‌ست بێنن.