به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه، ژمارەیەک به‌ندكراو لە زیندانێکی شاری خۆڕەمئاوا له پارێزگای لوڕستان هەڵاتن.
جێگری پارێزگاری لوڕستان ڕایگه‌یاندووه: دوای ئەوەی ٢٣ به‌ندكراو لە زیندانی “پارسیلون” هەڵاتن، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و هەڵاتووەکان دروستبووە، لە ئەنجامدا به‌ندكراوێك کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.