به‌رپرسی كومیته‌ی ئیمدادی ئۆستانی ئیلام ڕۆژی چوارشه‌ممه، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، زیاتر له ١١ هه‌زار خوێندكاری ئه‌و ئۆستانه به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌ستكورتیه‌وه له ژێر چاودێری ئه‌و كومیته‌یه به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری هه‌ژاریه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌و ئۆستانه‌یه.
به‌ڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ی بۆ هه‌موولایه‌ك ڕوونكرده‌وه كه چه‌واشه‌كاری و پشتگوێ خرانی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ڕووی ئابووریه‌وه، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیم هه‌ر وه‌ك سیاسه‌تێكی پلان بۆ داڕێژراو له‌و ناوچانه به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌گینا به‌ڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ١١ هه‌زار خوێنكاری هه‌ژار و ده‌ست كورت و یارمه‌تیدانی له لایه‌ن كمیته‌ی ئیمداد، شه‌رمه‌زاریه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ٤٢ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و ڕژیمه نه‌ك شانازی.