ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە، به‌ڕێوبه‌رانی کاناڵی تێلێگرامیی بانه، پاش بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوژرانی “محەممەد خودایی” کۆڵبەری خەڵکی گوندی “کانی‌سێف” كه لە ئەنجامی تەقەی هێزە چه‌كداره‌كانی ڕژیم له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كوژرابوو، بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە، به‌ڕێوبه‌رانی کاناڵە تێلێگرامییەکانی “بانە نیووز”، “بانە ٢٤”، “کۆبوونەوە سەرەخۆشییەکانی بانە” و “بانە ڕووداو” یان بانگهێشت کردووە و هه‌ڕه‌شه‌یان له به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و كاناڵانه كردووه كه ده‌بێ هه‌واڵی كوژرانی ئه‌و كۆڵبه‌ره له سه‌ر كاناڵه‌كانیان بسڕنه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، “محەممەد خودایی کانی‌سێف” به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌چه‌كداره‌كانی ڕژیم و به‌ركه‌وتی چوار گولله به له‌شیه‌وه له سنووری “سارداوی” بانه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات.