وه‌زاره‌تی ناوخۆی بێلارووس ڕایگه‌یاندووه كه به سه‌رنج دان به په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان له‌م وڵاته، هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگه‌یان پێ دراوه كه ئه‌گه‌ر پێویست بێ له‌دژی خۆپیشانده‌ران، چه‌كی كوشه‌نده به‌كار بێنن.
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان له بێلارووس، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته ٧١٣ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌دوای ئه‌وه‌یكه “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” سه‌رله‌نوێی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری بێلارووس له ڕێكه‌وتی ١٩ی گه‌لاوێژ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، نزیكه‌ی ١٣ هه‌زار كه‌س له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه، هێزه ئه‌منییه‌كان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له توندووتیژی و ماشێنی ئاوپاش، هه‌وڵیان داوه كه بڵاوه به ناڕازییان بكه‌ن، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه لۆكاشێنكۆ له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رله‌نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوون.