کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەزی، کەس یان کەسانێکی نەناسراو لە گەڕەکی “بنەسڵاوەی” شاری هەولێر بە چەک هەڵیان کوتاوهته سەر ماڵی ئهندامی یهكێك له حێزبهكانی دژبەری ڕژیمی ئێران بهناوی “ڕشاد مینبەری”.
“ڕشاد مینبەری” وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو ههواڵه ڕاگهیاندوو كه ٦ گولە به پەنجەرەی ژووری نووستنهكهیهوه نراوه، هێرش بۆ سەر ماڵی ئهو چالاكه سیاسیه لەکاتێکدایە کە ناوبراو لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەردەوام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.