ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بەهۆی هه‌ستانی لافاو له ئۆستانی “ئوتار پرادێش” له باکووری هێندوستان، لانیكه‌م ٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش ئاوارە بوون.
جێگری بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی کارەسات لە ئۆستانی “ئوتار پرادێش” ڕایگەیاندووه، هەتا ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٤٤ کەس بەهۆی ئەم لافاوەوه گیانیان لەدەستداوە. ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، هەزاران کەسیان گواستۆتەوە بۆ پەناهگاکان لە کاتێکدا کەش ناسان پێشبینی ئەوەیان كردووه كه هەتا نزیکەی ٤٨ کاتژمێری دیكه باران ببارێت. هه‌روه‌ها بەهۆی بارینی به‌خوڕی باران و هه‌ستانی لافاو لە ئۆستانی ماهاراشترای ڕۆژئاواش، كه لەسەرەتای ئەم هەفتەیە ڕوویداوه ١٧ کەس گیانیان لەدەست داوه.