به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی كۆچبه‌رانی ئێران ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی منداڵانی بێ ناسنامه له ئێران كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی ده‌ورووبه‌رن چه‌ندین به‌رابه‌ر زیاردیكردووه و ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌دایه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئه‌نجۆمه‌نی كۆچبه‌رانی ئێران، ئۆستانه‌كانی سیستان و به‌لووچستان، تاران، قۆم، خۆراسان و گۆڵستان له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م تا پێنجه‌می زۆرترین ڕێژه‌ی منداڵانی بێناسناو دان. له نێوان ئه‌و ئۆستانانه سیستان و به‌لووچستان به ڕێژه‌ی ٥٥ هه‌زار منداڵی بێناسناوه‌دا له سه‌رووی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌دایه. به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و منداڵانه هه‌ژارن و توانای په‌رداختی ٤ ملیۆن تمه‌ن هه‌زینه‌ی تێستی “دی ئێن ئێی”یان نییه و كۆماری ئیسلامیش هیچ بایه‌خێك به باروودۆخی ئه‌و منداڵانه ناداته‌وه.