کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له‌ دیوانی باڵای وڵات

پشتیوانی كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له‌ منداڵانی كار و سه‌ر شه‌قام له‌ شه‌ریفه

به‌یانی شه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌د به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا ڕایگه‌یاند كه‌ حوكمی ئێعدامی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ له‌ دیوانی باڵای وڵات ڕه‌د كراوه‌ته‌وه‌.

كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا وێڕای ده‌ربڕینی دڵخۆشی خۆی له‌ ئاست هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، ڕایگه‌یاند: ڕه‌دكردنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره‌، به‌ڵام ئه‌م كۆتایی ڕێگای ئێمه‌ نییه‌ و درێژه‌ به‌ چالاكییه‌كانمان ئه‌ده‌ین تا ئه‌و كاته‌ی شه‌ریفه له‌ زیندان ئازاد ده‌كرێت. پێشتر نه‌سرین ستووده‌ و مه‌یسه‌می ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌گه‌ر سزای سێداره‌ی شه‌ریفه له‌ دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست بێته‌وه‌، له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم مان ده‌گرن.