کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دیداری “مه‌سروور بارزانی” و ‌”شیاع سوودانی” له‌گه‌ڵ ئه‌میرعه‌بدۆڵڵاهیان

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دیداری مه‌سروور بارزانی و ‌شیاع سوودانی له‌گه‌ڵ

بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر، “مەسروور بارزانی” سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و “محەممەد شیاع سوودانی” سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوەشاندەوە.

بڕیاربوو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی بەفرانبار، “مەسروور بارزانی”، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و “محەممەد شیاع سوودانی”، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ “حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان”، وەزیری دەرەوەی ڕژیم کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر، کۆبوونەوەکەیان هەڵوەشاندەوە. دەگوترێ، وەزیری دەرەوەی ئێران خۆی داوای کردبوو کە چاوی بکەوێت بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڵام هەردووکیان ڕەتیان کردەوە کە لەگەڵیدا کۆببنەوە.