دامەزراوەی دەریایی پاناما كه گەورەترین ناوەندی تۆمارکردنی کەشتی لە جیهاندایه، مافی هەڵگرتنی ئاڵای ١٣٦ نەوتهەڵگری کۆماری ئیسلامی هەڵوەشاندەوە و تۆمارکردنی کەشتی کۆماری ئیسلامی ڕاگرتووە.
دهزگای ههواڵنێری”ڕۆیتەرز” ڕۆژی چوارشەممە٢٨ی بەفرانبار ڕایگەیاند كه ئەم بڕیارە، لە سهر داواكاری ڕێکخراوەی “هاوپهیمانی دژبه ئێرانی ئهتۆمی” دراوه لەبەر ئەوەی كه کۆماری ئیسلامی بە بەکارهێنانی نەوتهەڵگرەکان گەمارۆکان پێشێل دەکات. شایانی باسه كه دامەزراوەی کەرتی تایبەتی ئەمریکا، ڕۆژیپێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار لە ماڵپەڕهكهی دا لیستی ١٤٠ نەوتهەڵگری کۆماری ئیسلامی بڵاوکردەوە کە بە هەڵکردنی ئاڵای پاناما گەمارۆ و سزا ئابوورییەکانیان پێشێل کردووە.