به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی 27ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده، به شێوه‌ی خۆبه‌خشانه و له به‌ر نه‌بوونی هیچ جۆره خزمه‌تگۆزارییه‌ك له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، جاده‌ی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌یان چاكسازی كرد.
به وته‌ی خه‌ڵكی به‌شداربووی ئه‌و چالاكییه، به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به دۆخی خراپی ڕێگاوبانه‌كانی نه‌غه‌ده به تایبه‌ت ڕێگای گونده‌كان ناده‌ن و ئه‌و ڕێگایانه پڕن له كه‌ندوقۆڵ و به ده‌یان هاووڵاتی به هۆی خراپی جاده تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بن كه به هۆیه‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن یان به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئێمه وه‌كوو دانیشتووانی ئه‌و ناوچه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان زانی ئه‌و چالاكییه بۆ ڕیفاه و ئه‌منییه‌تی هاووڵاتییان به‌ڕێوه ببه‌ین و چاوه‌ڕێی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بین.