به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ١٧ و ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزان و لایه‌نگرانی سرووشت له شاره‌كانی كامیاران و ڕه‌به‌ت، هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی “زیویه” و “زمانگریوه“، هه‌روه‌ها سه‌یرانگاكانی ده‌ورووبه‌ری ڕه‌به‌تیان به‌ڕێوه برد.
ئه‌نجوومه‌نی ژینگه‌پارێزی “بژوێنی چیا“ی سه‌رده‌شت ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له شاری ڕه‌به‌ت به‌ڕێوه‌بردووه و به ده‌یان هاووڵاتی تێدا به‌شدارییان كردووه. به‌شداربووان خوازیاری ئه‌وه بوون كاتێك هاووڵاتییان بۆ سه‌یران و گه‌شت كردن سه‌ردانی ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاره ده‌كه‌ن ئاگایان له ژینگه بێت و بیپارێزن. هه‌روه‌ها چالاكانی ژینگه پارێزی كامیاران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی هاووڵاتییان له ئاست ژینگه ده‌ربڕی و خوازیاری ئه‌وه بوون له كاتی سه‌یراندا سرووشت بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بپارێزن.