کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌ كامیاران و ڕه‌وانسه‌ر

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز و له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان، ژینگه‌دۆستانی شاره‌كانی كامیاران و ڕه‌وانسه‌ر نه‌مام و ده‌نكی به‌ڕوویان له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و دوو شاره‌دا چاند.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ژینگه‌پارێزان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی چرۆ له‌ ڕه‌وانسه‌ر و لایه‌نگرانی سرووشت له‌ كامیاران به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رین له‌ هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه به‌شدارییان كردووه‌ و به‌ ده‌یان نه‌مام و ده‌نكی به‌ڕوویان له‌ چیاكانی ده‌ورووبه‌ری شاردا چاندووه‌. ژینگه‌پارێزان داوا له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن په‌یوه‌ست به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ژینگه‌پارێزییه‌ بن تا پێكه‌وه‌ جوانی و سرووشتی كوردستان بپارێزین.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌یانیه‌ی چالاكانی بواری مافه‌كانی ژنان له‌ سنه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی بانه له‌ ئاست داخرانی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دین

-

دڕاندن و سووتاندنی به‌نێری نوێنه‌رانی مه‌جلیس له‌ كوردستان

-

ماڵئاوایی له‌ ژیانی “پۆڵا نانه‌وازاده‌گان” هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێڕی خه‌ڵكی مهاباد

-

داڕمانی مه‌عده‌نی كرۆمیت به‌سه‌ر كرێكاران له‌ باكووری كوردستان

-