به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، نرخی ته‌وه‌ڕۆمی ساڵانی ئه‌و وڵاته بۆ نزیك ٧٠ له سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه و به‌های لێر له ئاست دۆلار به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، له پێنج ساڵی ڕابردوودا، لیری توركیا ٨٢ له سه‌دی به‌های خۆی له ئاست ئه‌رزه بیانیه‌كان له ده‌ست داوه، نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی به ٣٢ لیر مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا و ئه‌و ڕێژه دابه‌زینه‌ی به‌های لیر به وێنه‌یه. هه‌روه‌ها نرخی ته‌وه‌ڕۆمی ساڵانه بۆ ٧٠٪ به‌رزبووه‌ته‌وه و زۆرترین هه‌ڵكشانی نرخ له به‌شه‌كانی خزمه‌تگوزاری، ڕێستووڕانت و هۆتێله‌كان ڕوویداوه. هه‌روه‌ها نرخی سووته‌مه‌نی و زۆربه‌ی پێداویستیه خۆراكییه‌كان به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادی كردووه و گوشارێكی زۆری مه‌عیشه‌تی بۆ چینی هه‌ژار و كرێكاری كۆمه‌ڵگا هاتووه. ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی هه‌ڵاوسان ته‌نیا نرخی به‌هره‌ی بانكی بردۆته سه‌ره‌وه له‌حاڵێكدا هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌بووه.