کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز له‌ شار و گونده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، له‌ زۆربه‌ی شار و گونده‌كانی كوردستان، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ و سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌، ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز به‌ شێوه‌یه‌كی شكۆدار به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، له‌ شاره‌كانیكامیاران،شنۆ،مه‌هاباد،بۆكان،بانه‌،دێولان،قۆروه‌،سه‌قز،پاوه‌،نودشه‌،جوانڕۆو پیرانشارڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز سه‌ره‌ڕای بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رین به‌ڕێوه‌چوو. له‌ شاری شنۆ هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر خه‌ڵك و ڕێگرییان له‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رگری خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا. گرته ویدیویه‌كانی ئه‌م رێوره‌سمانه‌ له‌ به‌رنامه‌كانی ئه‌مرۆی ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه‌وه‌ بڵاو ده‌بنه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگه‌یاندنی باروودۆخی مه‌ترسیدار به‌هۆی خۆڵبارین له‌ ئۆستانی كرماشان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ سنه‌، ئیلام و كرماشان

komalah

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری “هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌”ی نه‌وسوود

komalah

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی سنه‌، كرماشان و مهاباد

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “عه‌لی ساڵحی” چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه‌

komalah

ڕفاندنی لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر” له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah