هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی باكووری كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ئاگری نه‌ورۆزیان له شاره‌كانی ئاگری و سڵۆپی هه‌ڵ كرد و خوازیاری ئاشتی و ئارامی له باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بوون.
چالاكانی سیاسی به‌شدار له‌و مه‌راسیمانه له وته‌كانیان دا ئاماژه‌یان به درێژه‌ی پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسیه‌تی قڕكردنی سیاسی كوردان بوون. به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆزیش به وتنه‌وه‌ی دروشم كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان و ئاشتی و ئارامی بوون.