کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڵبژاردنی “لەتیف ڕەشید” وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق

هه‌ڵبژاردنی لەتیف ڕەشید وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆبوونه‌وه‌ی پاڕله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێ به‌ڕێوه‌چوو و له‌ یه‌كه‌م گه‌ڕی خۆیدا “به‌رهه‌م ساڵح” و “له‌تیف ڕه‌شید” وه‌كوو دوو كاندیدی براوه‌ هه‌ڵبژێردران و له‌ گه‌ڕی دووهه‌م دا “له‌تیف ڕه‌شید” زۆرترین ده‌نگی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد و وه‌كوو سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق به‌ فه‌رمی هه‌ڵبژێردرا.

دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە پەرلەمانی عێراق ١٥٧ دەنگ لەلایەن “لەتیف ڕەشید” و ٩٩ دەنگ لەلایەن “بەرهەم ساڵح“ه‌وه‌ بەدەست ھێندرا، گەڕی دووەم دەستی پێکرد و “له‌تیف ڕه‌شید” ١٦٢ ده‌نگی به‌ ده‌ست هێنا و بوو به‌ سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق. بەپێی شیکردنەوەی دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق، سەرۆککۆمار بە دەنگی دوو لەسەر سێى ئەندامانى پەرلەمان لە گەڕی یەکەمدا هەڵدەبژێردرێت، ئەگەر کاندیدەکان نەیانتوانى لە گەڕی یەکەمدا دەنگى پێویست بەدەستبهێنن، گەڕی دووەمى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بەڕێوەدەچێت لەنێوان دوو کاندیدی گەڕی یەکەم کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە کامیان زۆرینەی هێنابێت دەبێتە سەرۆک کۆمار. شایانی باسه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی پاڕله‌مان، به‌ ٩ ڕۆكێت هێرش كرایه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد و ١٠ كه‌س برینداربوون به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ تێك نه‌دراو و سه‌رۆككۆماری نوێ هه‌ڵبژێردرا.