ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان، حیزبی ده‌سه‌ڕاستی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: “لیز ترا‌س” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته وه‌كوو سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو و جێگره‌وه‌ی “بۆریس جانسۆن” و ڕێبه‌ری نوێی حیزب ده‌ستنیشان كراوه.
“بۆریس جانسۆن” چه‌ند حه‌وتوو له‌وه‌پێش و به‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ڕایگه‌یاندبوو كه له ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی ده‌سه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌كشێته‌وه و چاوه‌ڕێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێیه. جێگای ئاماژه‌یه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای به‌ریتانیا بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه و له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌له‌كه‌ی ئه‌و وڵاته واته مهلهكه “ئێلیزابێتی دووهه‌م” به شێوه‌ی فه‌رمی ده‌ستله‌كار بكشێته‌وه.
