ڕۆژی پێنجشهممه ٢٠ی مانگی ڕێبهندان، “حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان” ڕایگهیاند: ئەگەر یەکێتیی ئەورووپا سوپای پاسداران بخاتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە، ئێران لە پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی دەکشێتەوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لە کاتی سەرکوتی لاوانی ناڕازی ئێرانی کە بە مەبەستی گەیشتن بە ئازادی و مافە تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییەکانیان خۆپیشاندانیان کرد، سپای پاسداران تاوانی بێشوماری ئەنجام دا و بە ئاشکرا مافی مرۆڤیان پێشێل کرد و بهم هۆیهوه پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان بکات. ههروهها دوێنێ “حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان” وەزیری دەرەوەی ئێران هەڕەشەی کرد کە ئەگەر یەکێتیی ئەورووپا سوپای پاسداران بخاتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە وڵاتەکەی لە پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی دەکشێتەوە.