به‌دوای مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی شاغڵ له سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز، پترۆشیمی، معه‌ده‌ن و فوولادی ئێران، به‌رپرسانی ڕێكخراوی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری پارسی جنووبی له ڕاگه‌یاندنێك دا هه‌ڕه‌شه‌یان له كرێكارانی مانگرتوو كرد كه ئه‌گه‌ر نه‌گڕینه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان ئه‌وه ٤ هه‌زار كرێكاری تازه له جێگه‌یان داده‌نێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ناوچه‌ی تایبه‌تی پارسی جنووبی له به‌یانیه‌كه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند: هیچ مانگرتنێك له پاڵاوگه‌كانی گاز و پترۆشیمیه‌كانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه نه‌چووه به‌ڵكوو له ٨ ته‌رحی پترۆشیمی ئه‌و ناوچه‌یه ژماره‌یه‌ك له‌كرێكارانی فه‌سڵی له ناڕه‌زایه‌تی به كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی مانیان گرتووه كه له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ماوه‌ی قه‌رارداده‌كانیان، له‌گه‌ڵ چوار هه‌زار كرێكاری دیگه جێ‌نشین ده‌كرێن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له ماه‌ی حه‌وتووی ڕابردوودا زیاتر له ١٠٠ شیركه‌تی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گاز، پترۆشیمی و فوولاد له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عه‌یشه‌ت مانیان گرتبوو.