به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر كردووه.
به وته‌ی چالاكانی خوێندكاری، بڕیار بووه كه له ڕۆژانی داهاتوودا خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر دژ به نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له ده چالاكی خوێندكاری كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه ناتوانن له ناڕه‌زایه‌تیه سنفیه‌كان دا به‌شداری بكه‌ن.