وه‌زاره‌تخانه‌كانی زانیاری، بێهداشت و ده‌رمان و ئامووزش و په‌روه‌رش پاش ڕۆژانی پشوودانی نه‌ورۆز له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڕه‌شه‌یان له قوتابیان وخوێندكاران و كادری ده‌رمان كردووه كه ئه‌گه‌ر یاسای زۆره‌ملێ حجاب له‌به‌رچاو نه‌گرن سزا ده‌درێن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی زانیاری دا هاتووه كه ئه‌و خوێندكارانه‌ی حجاب لێ ناده‌ن له هه‌ر چه‌شنه خزمه‌تگوزارییه‌كی ئامووزشی و ڕیفاهی بێبه‌ش ده‌كرێن. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی له قوتابیانی كچ كردووه كه ئه‌گه‌ر حجاب له‌سه‌ر لاده‌ن له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور ده‌خرێننه‌وه و وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمانیش هه‌ڕه‌شه‌ی له خوێندكارانی زانكۆكانی پزیشكی و كادری ده‌رمان كردووه كه هیچ جۆره خزمه‌تگوزارییه‌ك پێكه‌ش به تاونباران ناكرێت.