ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، ئیتلاعاتی سپای پاسدارانس شاری سنه هه‌ڕه‌شه‌یان له “ژینا موده‌ڕس گورجی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه كردووه كه ئه‌گه‌ر به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سنه بكات، یێسه‌روشوێن ده‌كرێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی “ژینا ئه‌مینی” له شاری سه‌قز، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ئوستانی كوردستان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاره‌كانی كوردستان كردووه كه ئه‌گه‌ر به‌شداری له ڕێوه‌ڕه‌سی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “مه‌هسا” یان خۆپێشاندانه‌كان بكه‌ن، ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن ده‌كرێن. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕۆژی ڕابردوو چه‌ند جار سه‌ردانی شوێنی كاری “ژینا مودڕس گورجیان” له‌شاری سنه كردووه و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه و داوایان لێكردووه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر ٨ی به‌یانی له‌گه‌ڵ جه‌وازی كه‌سبی دووكانه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تیه بكات.