به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم به بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “نیكا شاكه‌ره‌می“یان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌بێ له میدیاكانی ڕژیم بڵێن كه “نیكا” له نێو خۆپێشاندانه‌كاندا نه‌بووه و ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كه‌ن خاڵۆ و خاڵۆژنه‌كه‌شی ده‌كوژین.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن: پووری “نیكا” به‌ناوی “ئاته‌ش شاكه‌ره‌می” و هاوژینه‌كه‌ی به‌ناوی “موحسین” له ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی “نیكا” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ئێستا بۆ دانپێدانانی زۆره‌ملی له ژێر گوشاردان. به‌پێی زانیارییه‌كان ئیداره‌ی ئیتلاعات داوای له دایكی كردووه تاكوو له میدیاكانی ڕژیم بڵێت، “نیكا” له نێو خۆپێشاندانه‌كانی بلواری كه‌شاوه‌رزی تاران‌دا به‌شدار نه‌بووه و ئاشكرا نییه كه له‌لایه‌ن كێوه ڕفێندراوه و كوژراوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی خاڵ‌و و خاڵوژنهكهی “نیكا“یان كردووه.