به‌پێی ڕاپۆرتێك كه له میدیاكاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، په‌ره‌ستارانی به‌شه‌كانی ئۆرژانس و “ئای سی یوو”ی نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌سرا”ی تاران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركران و زیندانیان لێكراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌ك به یه‌كی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌سرا پاش به‌سته‌ری بوونی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌و نه‌خۆشخانه‌یه بانگهێشتی حه‌راسه‌ت كراون و لێپرسینه‌وه‌یان لێكراوه پاشان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه ئه‌گه‌ر بچووكترین زانیارییه‌ك له‌سه‌ر نیشانه پزیشكی و ده‌رمانییه‌كانی “مه‌هسا” ته‌نانه‌ت له‌نێو خزم و كه‌سوكاری خۆیان بڵاوكه‌نه‌وه هیچ كات دانامه‌زرن و به‌دواداچوونی قه‌زائیان بوو ده‌كرێت.