ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌رمانان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌رده‌شت “ئه‌بۆبه‌كر ئیسماعیلی” به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی تیلیگرامی “ڕه‌به‌ت نیووز“یان بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێكه‌وتی ١٤ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٠، “ئه‌بووبه‌كر” به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ئاست قه‌تعی ئاو و گواستنه‌وه‌ی ئاوی “زاپی بچووك” بۆ ورمێ، بانگهێشتی پۆلیسی ئه‌منییه‌تی سه‌رده‌شت كرابوو. ئه‌مجاره‌ش ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وی ڕه‌خنه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، ناوبراویان بۆ جارێكی دیكه بانگهێشت و پاش پێنج كاتژمێر لێپرسینه‌وه، به وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه ئازدیان كردووه.