“سەنگەر سەعید” ناسراو بە “سەنگەر ئاکرێی”ی ڕۆژنامەنووس و وێنەگری خەڵکی شاری “ئاکرێ” سەر بە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان و هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانهوه لهسهر دووسیهكهی “زارا سدیقی ههمهدانی”، کەوتووەتە بەر هەڕەشە و داوای لێکراوە کە هاوکارییان بکات.
بهپێی زانیارییهكان، “سەنگەر سەعید” ڕۆژنامەنووس و وێنەگر کە پێشینەی کارکردن لە میدیا ناوچەیی و جیهانییەکانیشی هەیە، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانهوه هەڕەشەی لێکراوە. ناوبراو لە بەرهەمهێنانی فیلمی بەڵگەنامەیی “ژیانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینەکان” لە هەرێمی کوردستان کە لەلایەن بەشی فارسیی کەناڵی بی بی سی بڵاو کرایەوە ڕۆڵی هەبووە .سپای پاسداران ماوەیەک پێش دیکۆمینتارییەکی لەسەر چەند کچ بڵاو کردەوە کە تێیدا دەڵێن: باندی سارە ئەوانیان فریو داوە و بردوویانن بۆ باشووری کوردستان کە دوای ئاگاداربوون لەوە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە. ئێستا سوپا سەنگەر ئاکرێیی بەوە تۆمەتبار کردووە کە دەستی هەبووە لە خستنە مەترسیی گیانی ئەو کچانە و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ “مەسیح عهلی نەژاد” ڕۆژنامەنووسی ئێرانی دانیشتووی ئەمریکا و هەر بەم هۆکارانەش هەڕەشەیان لێکردووە و داوایان کردووە کە هاوکارییان بکات.