کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ “ترووسكه‌ سادقی” و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ بۆكان

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ ترووسكه‌ سادقی وبنه‌ماڵه‌كه‌ی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی به‌فرانبار، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له‌ شاری بۆكان بنه‌ماڵه‌ی “ترووسكه‌ سادقی” هه‌واڵنێری ئێران ئه‌نترناسیۆناڵیان بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم مامۆی “ترووسكه‌”یان بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ كردووه‌ و داوایان لێ كردووه‌ كه‌ ژماوه‌ ته‌له‌فوون و شوێنی مانه‌وه‌ی برازاكه‌ی ڕاده‌ستیان بكات. گوشاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و سپای پاسداران چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان له‌ “ترووسكه‌ سادقی” كردووه‌.